نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 25/03/2018‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی ئازاری 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار و 650 دینار فرۆشرا لە کاتێکدا دوێنێ شه‌ممه‌بە 121.850هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100   دۆلار به‌ 121.650 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ به‌ 150.000 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 170.500 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24.750 هەزار  دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31.250 هه‌زار دیناره‌.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 850 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار و 750 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار و 250 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure