كارمه‌ندانى كاره‌باى سلێمانى ده‌ستیان به‌مانگرتن كرد

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2018‌ :: 442‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زريان محمد
له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى چین و توێژه‌كان دژى سیستمى پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنى مووچه‌، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كارمه‌ندانى كاره‌با له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى كۆبونه‌وه‌و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستمى پاشكه‌وتى مووچه‌ دەکەن.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى كرێكارو كارمه‌ندانى كاره‌با رایده‌گه‌یه‌نن "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى دژى دواكه‌وتنى مووچه‌كانمان و دژى سیاسه‌تى به‌زۆر سه‌پێنراوى سیاسه‌تى "پاشه‌كه‌وتى مووچه‌".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "داسه‌پاندنى ئه‌م ژیانه‌ كوله‌مه‌رگییه‌، نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ر كارمه‌ندانى كارمه‌ندانى كاره‌با، به‌ڵكو به‌سه‌ر مووچه‌خۆرانى كه‌رته‌كانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندوستى و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تدا سەپێنراوە".

 له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوو "ئه‌گه‌ر وڵامى داواكارییه‌كانمان نه‌درێته‌وه‌، ئه‌وا هه‌نگاوى دیكه‌ ده‌گرینه‌به‌ر، داواش ده‌كه‌ین مووچه‌ نه‌كرێته‌ بارمته‌، له‌ كێشمه‌كێشه‌ سیاسییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى و هه‌رێم".

 

دوای گردبوونەوەیان لە بەردەم فەرمانگەکەیان، کارمەندانی کارەبهی سلێمانی بە رێپێوان چوونە ناو خۆپیشاندەرانەوە لەبەردەم دادگای سلێمانی،



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure