لێدوانی كەشناسی لەبارەی خۆڵبارین له هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2018‌ :: 4363‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی 
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت "ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە لە ئێستادا كۆتایی هاتووە و پێشبینیشدەكرێت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارین لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بەردەوامبێت". 

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی ئازاری2018، بە دواڕۆژی وت "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ئەو كەشە ناجێگیرەی رووی لەهەرێمی كوردستان كردبوو سەرچاوەكەی لە نیمچە دوورگەی عەرەبییەوە بوو كە بووەهۆی دروستبوونی خۆڵبارین لە ئاسمانی هەرێم".

وتیشی "لەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی بارینی بارانەوە خۆڵبارینەكە كۆتایی هاتووە". 

بەرپرسی بەشی پێشبینی وتیشی "پێشبینیدەكرێت بارانبارین لەناوچە شاخاوییەكان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوامبێت و لەكاتی ئێوارەدا ئەو رەوشە ناسەقامگیرە لەسەر هەرێمی كوردستان كۆتایی پێدێت". 

بژار ئەكرەم ئاماژەی بەوەشدا، لەڕۆژی دووشەممەوە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان جێگیردەبێت و پلەكانی گەرما بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ تا دوو پلە بەرزدەبێتەوە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە