فاو :ساڵى 2017 ژماره‌ى برسییه‌كانى سه‌ر زه‌وى زیاتر به‌رێژه‌ى 15% زیادبووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 24/03/2018‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رێكخراوى خۆراك و كشتوكاڵى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (FAO) له‌ نوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایكرد، ساڵى 2017 ژماره‌ى برسی و هه‌ژاره‌كانى جیهان به‌رێژه‌ى 15% زیادیكردوه‌ و به‌رزبۆته‌وه‌  بۆ 124 ملیۆن برسى، له‌كاتێكدا ساڵى 2016 ژماره‌ى برسییه‌كان 108ملیۆن كه‌س بووە.


هه‌ر به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى فاو ساڵى 2015 ژماره‌ى برسییه‌كانى جیهان 80 ملیۆن كه‌س بووە.

سه‌باره‌ت به‌هۆكارى زیادبوونى ژماره‌ى برسییه‌كان فاو ده‌ڵێت، زیادبوونى وشكه‌ساڵى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیهان و شه‌ڕوشۆڕ، هۆكارى سه‌ره‌كى زیادبوونى ژماره‌ى برسییه‌كان بووە.

ده‌باره‌ی ئەو وڵاتانەى كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ى لیسته‌كه‌دا ناویان هاتووه‌ و زۆرترین ژماره‌ى برسیان هه‌یه‌، به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى (فاو) بریتیه‌ له‌ یه‌مه‌ن، نه‌یجیریا، كۆنگۆى دیموكراتى، باشورى سۆدان و میانمار، به‌وپێیه‌ى ناساقامگیریی و شه‌ڕوشۆر هۆكارى سه‌ركى زیادبوونى ژماره‌ى هه‌ژار و برسییه‌كانه‌ له‌وڵاتانه‌.

سه‌باره‌ت به‌وڵاتانى باشورى ئه‌فریقیاش راپۆرته‌كه‌ى فاو ده‌ڵێت، ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌كه‌ى كه‌ زۆربه‌رى وڵاتانى باشورى ئه‌فریقیاى گرتۆته‌وه‌ و بۆته‌هۆى كه‌بوونه‌وه‌ى گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ و وشك بوونى به‌ربوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان و مرداربوونه‌وه‌ى مه‌ڕه‌وماڵات و ره‌شه‌وڵاخه‌كانیان، به‌وه‌ش ژماره‌ى هه‌ژار و برسییه‌كان له‌و وڵاتانه‌ زیاتر بوون.   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە