"مەترسییەکی نەکردنەوەی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی ئاشکرادەکرێت"

هەواڵ / ئابوری :: 25/03/2018‌ :: 992‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت "نەکردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی شاری سلێمانی و جیاکردنەوەی لە شاری هەولێر، هەوڵێکی دیکەی دوژمنانی کوردستانە بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری ناتەبایی، لەنێوان کوردانی باشور و دەبێت رێگری لەو هەوڵەبکرێت".


فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بەدواڕۆژی راگەیاند "بریاری حکومەتی تورکیا بۆ نەکردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی شاری سلێمانی و جیاکردنەوەی لە شاری هەولێر هەوڵێکی دیکەی دوژمنانی کوردستانە بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری ناتەبایی، نابێت قبوڵبکرێت".
 
وتیشی "هەروەک چۆن عبادی لەگەڵ ناردنی بڕێک پارە ناسەقامگیری و بایکۆتی بۆ ناردین و ئێرانیش پێشتر نەهامەتی و کارەسات، ئەوەش هەمان پیلانە و بۆ لێدانە لە کوردانی باشور و لێکدابراندنی هەر دوو شاری خۆشەویستی  هەولێر و سلێمانیە".

رونیشیکردەوە "نابێت چیتر بکەوینە داوی پیلانی نەیارەکانمان و خەونی دابەشکردنی کوردستان و ناسەقامگیری هەرێمەکەمان لە گۆڕ بنێین و پیلانەکە شکست پێبهێنین".

رۆژی هەینی ۲۳ ئازاری ۲٠۱۸ حکومەتی تورکیا رایگەیاند ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەکاتەوە بەڵام بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی نا چونکە سلێمانی پشتگیری تیرۆر دەکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە