ئەم دوو کۆمپانیا جیهانیە گەشتەکانیان بۆ سلێمانی دەستپێناکەنەوە

هەواڵ / ئابوری :: 24/03/2018‌ :: 3078‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى "لوفتهانزا"ى ئه‌ڵمانى و هێڵى ئاسمانى نه‌مسا ئاشكرایان كرد رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو گه‌شته‌كانیان بۆ شارى هه‌ولێرى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌نه‌وه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز رۆژى هه‌ینى بڵاویكرده‌وه‌ هێڵى ئاسمانى نه‌مسا له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 26ى ئازار گه‌شتى رۆژانه‌ له‌ نێوان ڤیه‌ننا و هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات و كۆمپانیاى لوفتهانزا رایگه‌یاند هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژانى شه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ گه‌شت له‌نێوان شارى فرانكفۆرت و هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات و رۆژى سێشه‌ممه‌ 27ى ئازار یه‌كه‌م گه‌شت دەستپێدەکات.

دوێنێ هه‌ینیش حكومه‌تى توركیا رایگه‌یاند گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ شارى هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى گه‌شته‌كانیان ده‌ستپێناكه‌نه‌وه‌.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش كۆمپانیاى فلاى دوبه‌ى رایگه‌یاند گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە