سەندیكای پزیشكان 72 كاتژمێر دەداتە حكومەت و وەزارەتی تەندروستی

هەواڵ / کوردستان :: 24/03/2018‌ :: 775‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەندیكای پزیشكانی كوردستان 72 كاتژمێر مۆڵەت دەداتە  ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەكەوتی مووچە و بەپێچەوانەوە خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ شەممە 24ی ئازاری 2018، سەندیكای پزیشكانی كوردستان راگەیەنراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی كرد و تیایدا هاتوە،  پێویستە لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا وەڵاممان بدرێتەوە و پێداچونەوە بە بڕیاری پاشەكەوتی مووچە بكرێت.

ئەوەش هاتووە "لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەدا ئەوا گردبوونەوە، خۆپیشاندان و بایكۆتی سەرتاسەری لە هەردوو سێكتەری حكومی و تایبەت رادەگەینین و لێكەوتەكانیشی لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە".

دەقی راگەیەنراوەكە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە