نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 24/03/2018‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24ی ئازاری 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا دوێنێ بە 122هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 850 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار و 750 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار و 250 دیناره‌.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100   دۆلار به‌ 122 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ به‌ 148 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26هەزار  دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure