تەنها دوو وەزارەتی حكومەتی هەرێم بنكەی پێدانی زانیاریان هەیە

هەواڵ / کوردستان :: 23/03/2018‌ :: 572‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بە پێی راپۆرتی هەڵسەنگاندن و چاودێریكردنی یاسایی مافی دەستكەوتنی زانیاری تەنها دوو وەزارەتی حكومەتی هەرێم بنكەی پێدانی زانیاریان هەیە و شەش وەزارەتیش ماڵپەڕیان نییە.


پڕۆژەی هاوبەشی تۆڕی تارگێت بۆ شەفافیەت و سەروەری یاسا و رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED ئەمریكی راپۆرتی هەڵسەنگاندن و ئاستی جێبەجێكردنی  یاسایی مافی دەستكەوتنی زانیاریان بڵاوكردەوە.

بەپێی راپۆرتەكە دوانزە وەزارەتی حكومەتی هەرێم خاوەنی ماڵپەڕی خۆیانن و شەش وەزارەتی ماڵپەڕیان نییە.

سەبارەت بە بنكەی پێدانی زانیاری تەنها وەزارەتەكانی پەروەردە و پیشەسازی و بازرگانی خاوەنی بنكەی پێدانی زانیارین و هیچ كام لە وەزارەتی تر بنكەی پێدانی زانیاریان نییە.

یاسایی مافی  دەستكەوتنی زانیاری ژمارە 11ی ساڵی 2013 لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوە،  له‌ئێستادا تەنها دوو وەزارەت یاساكەیان جێبەجێكردوە ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەوەی تائێستا لەلایەن حكومەتی هەرێم رێنمایی جێبەجێكردنى یاساكه‌ى لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان  بڵاونەكراوەتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure