حكومه‌تى هه‌رێم 62 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیایەک

هەواڵ / ئابوری :: 23/03/2018‌ :: 231‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى DNOی نه‌رویجى ئاشكراى ده‌كات، بڕى 62.46 ملیۆن دۆلارى وه‌ك شایسته‌ى دارایی له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتووە.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 22ى ئازار بڵاویكردووەته‌وه‌، دى ئێن ئۆ رایگه‌یاندووه‌، بڕى 62.46 ملیۆن دۆلارى وه‌ك شایسته‌ى دارایی به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى مانگى كانوونى دووه‌مى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووە.

كۆمپانیاى DNOی نه‌رویجى رونیشیكردووەته‌وه‌، ئه‌و شایسته‌ داراییه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى دابه‌ش ده‌كات.

دى ئێن ئۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ خاوه‌نى 75% پشكه‌كانى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێیه‌ كه‌ هه‌ردوو كێلگه‌ى نه‌وتى ناوكێ و فیشخابوور له‌ خۆده‌گرێت و به‌رهه‌ردووكیان رۆژانه‌ 109.903 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن.

 كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ، له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتی رابردووش، بڕى 54.73 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگى تشرینى دووه‌م وه‌رگرتووه‌.

له‌ كۆتایی مانگى ئابى ساڵى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ و گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى رێككه‌ون له‌سه‌ر پاكتاوكردنى شایسته‌ دارییه‌كانى.

خه‌رجكردنى شایسته‌ى دارایی كۆمپانیاكانى نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم، له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا مووچەی مانگی ١١ی ساڵی پاری فه‌رمانبه‌رانی خه‌رج نه‌كردووه‌و خانه‌نشینایش مووچه‌ى ساڵێكیان لاى حكومه‌ته‌و تائێستا مووچه‌ى مانگى نیسانى ساڵى رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure