له‌سلێمانى چوار كه‌س برینداربوون

هەواڵ / کوردستان :: 22/03/2018‌ :: 1136‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ رۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆز پێنج رووداوى هاتووچۆ روویان داوه‌و چوار كه‌س برینداربوون.

رائید كاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ 22ى ئازارى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تائێستا و دوێنێ به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتووچۆوه‌ له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى شار پێنج رووداو روویداوه‌ و وتى "سێ له‌و رووداوانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار و دوویان له‌نێو شار بوون، به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌شه‌وه‌ چوار كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام كه‌س گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه‌".

ناوبراو وتیشى "سێ كه‌س له‌و چوار برینداره‌ش شۆفێر و سه‌رنشینى ماتۆڕسكیل بوون كه‌ له‌ ژێر كاریگه‌رى مه‌ى تووشى ئه‌و رووداوانه‌ بوون".

وته‌بێژى هاتووچۆى سلێمانى داواى له‌ هاوڵاتیان كرد له‌ ماوه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز زیاتر پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان بن، به‌پێى ئاماره‌كانیش ئه‌و پلانه‌ى دایاننابوو تائێستا سه‌ركه‌وتوو بووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure