كه‌شوهه‌واى سبه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان
هەواڵ / کوردستان :: 21/03/2018 :: 2052 جار بینراوە
دواڕۆژ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى سبه‌ى پێنجشه‌ممه 22ى ئازار، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش سبه‌ى له سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم ئاسمان خۆرى ته‌واوده‌بێت.
هه‌ر به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم سبه‌ى به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه 29 پله‌ى سه‌دییه و نزمترین پله‌ى گه‌رمیش له دهۆك تۆمارده‌كرێت كه 10 پله‌ى سه‌دییه. هاوكات له سه‌رجه‌م شاره‌كان ئاسمان ساماڵ و خۆرى ته‌واوه‌تى ده‌بێت، جگه له سلێمانى كه پهڵههەورى سپى له ئاسماندا ده‌بینرێت.