فه‌یسبوك هه‌فته‌یه‌كى ره‌شى به‌ڕێكرد

هەواڵ / ئابوری :: 21/03/2018‌ :: 697‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوێنێ سێشه‌ممه‌ كۆمپانیاى فه‌یسبوك به‌هاى پشكه‌كانى به‌ڕێژى 3% هاته‌خواره‌، به‌وه‌ش له‌ ماوه‌یه‌ك هه‌فته‌دا به‌هاى گشتى فه‌یسبوك له‌ بازاڕدا 60 ملیار دۆلار كه‌میكرد.

دوێنێ له‌ پێنوێنه‌كانى بۆرسه‌دا، له‌ كۆتاى مامه‌ڵه‌ى داخستنى بازاڕدا، به‌هاى یه‌ك پشكى فه‌یسبوك به‌ 168.15 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌هاى گشتى كۆمپانیاكه‌ش له‌ بازاڕدا دابه‌زى بۆ 492.6 ملیار دۆلار.

ئه‌و دابه‌زینه‌ى به‌هاى پشكه‌كانى فه‌یسبوك دواى بڵاوبوونه‌وه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بوو كه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد، ساڵى 2016 له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكادا دزه‌كراوه‌ته‌ ناو زانیارى تایبه‌تى كه‌سى 50 ملیۆن كه‌س له به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبوك. 

ئه‌و هه‌واڵه‌ وه‌ك ئاگر به‌ربووه‌ پشكه‌كانى فه‌یسبوك له‌ بۆرسه‌ى (وڵ ستریت) و به‌هاكه‌ى هاته‌خواره‌ و ئه‌و دابه‌زینه‌ش كاریگه‌ى له‌سه‌ر پشكه‌كانى كۆمپانیاكانى ته‌كنۆلۆژیا هه‌بوو و، به‌هۆیه‌وه‌ به‌هاى كۆمپانیا (ئه‌لفابیت) به‌ رێژه‌ى 0.19% و كۆمپانیاى (ئه‌پل) به‌ رێژه‌ى 0.3% هاته‌ خواره‌وه‌.

فه‌یسبوك روبه‌رووى فشاربۆته‌وه‌، بۆ رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه‌ ده‌وترێت هه‌ندێك كۆمپانیا، داتا و زانیارییه‌ك كه‌سییه‌كان به‌كارده‌هێنن له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتى سیاسى.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure