وەزارەتى خوێندنى باڵا زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارى دیکە بۆ دەرچووانى تواناسازى خه‌رجده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 22/03/2018‌ :: 262‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ،زریان محەمەد
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە خەرجکردنى بڕى (606.325) شەش سەد و شەش هەزار و سێ سەد و بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکى وەک لیستى (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گروپى دووەمى دەرچوانى تواناسازى، کە تیایدا (52) دەرچوى تواناسازى لێى سودمەنددەبن.


عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بەدواڕۆژی ڕاگەیاند  "لە چوارچێوەى هەوڵەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستە داراییەکان بۆ دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى خوێندنیان بە سەرکەوتوى تەواوکردەوە و پاکتاوى داراییان ئەنجامداوە و پارەیان لەلاى حکومەت ماوە، لیژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى بڕى (606325$) بۆ لیستى (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى کە بەسەرکەتوى خوێندنیان تەواوکردوە".

  وتیشی "(2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گروپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتیە لە (606.325) شەش سەد و شەش هەزار و سێ سەدو بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکى، بۆ ئەوەش (52) دەرچوى بەرنامەى تواناسازى لێى سودمەنددەبن، كە وەک قۆناخى یەکەم (50%) کۆى شایستە داراییەکانى كاندیدانى دەرچوى تواناسازى خەردەکرێت".

 وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوەشکرد ، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و دەرچوانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات،‌ كه ‌ناویان لە لیستى (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گروپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى هاوپێچداهاتوه‌، ژماره‌یان (52) دەرچووە،  لە ڕێکەوتى (8/4/2018)ە سەردانى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان بەپێى ئەم خشتەو تێبینیانەى خوارەوە".

ڕونیشی کردەوە، ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتووە پێویسته خۆی سەردانى ژوورى ژمارە (56) لە دیوانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى سەرفکردنى شایستە داراییەکان.

· پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن و كۆپیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
· به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پاره‌ نادرێت به‌ بریكاری كاندید.
· هەر ئه‌و ڕۆژه‌ی كاندید چه‌كی پاره‌ وه‌رده‌گرێت هەمان ڕۆژ‌ ده‌توانێت سه‌ردانی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بكات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکەى بەشێوەى كاش.
· هەر ڕۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژى دواتر سەرەڕاى چەکى ئەو ڕۆژە، چەکى ڕۆژە پشوەکەش دابەشدەکرێت.

· دەرچوى بەرنامەى تواناسازى پێویستە بەپێى زنجیرەکەى و لەو ڕێکەوتەى بۆى دیاريکراوە سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:
لە ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (1) تاكو (4) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
لە ڕێکەوتى (٩/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (5) تاكو (9) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
لە ڕێکەوتى (10/4/2108) لە زنجیرەى (10) تا (15) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لەڕێکەوتى (11/ 4 /2108 ) له‌زنجیره‌ی(16) تا (24) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (12/4/2108) له‌زنجیره‌ی (25) تا (32) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (15/4/2108) لەزنجیره‌ی (33) تا (40) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (16/4/2108) لەزنجیره‌ی (41) تا (46) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (17/4/2108) له‌زنجیره‌ی‌ (47) تا (49) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (18/ 4/2108) له‌زنجیره‌ی‌ (50) تا (52) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

ژ.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure