نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 21/03/2018‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی ئازار، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار بە 122 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 122 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا دوێنێ بە 121هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ به‌ 148 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26هەزار  دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار دیناره‌.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100  دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 800 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 500 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 167 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24هەزار  750 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار و 250 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure