گەشتوگوزاری سلێمانی: گەشتیاری ئەمساڵ لەپارساڵ زیاتر دەبێت

هەواڵ / ئابوری :: 20/03/2018‌ :: 428‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
نەورۆزی ئەمساڵ لەشاری سلێمانی بە چەند چالاکییه‌ك لەماوەی حەوت ڕۆژدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانیەوە بەڕێوەدەچێت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران زیاتر دەبێت.

علی ڕەوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لەلێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی "ئێمە خۆئامادەکاری تەواومان کردووە لەپێش نەورۆزەوە لە بازگەکان و فڕۆکەخانە لەکاتی ھاتنی گەشتیاردا ڕێنمایی و نەخشەی ناوچە گەشتیارییەکان و ھۆتێل و مۆتێلەکانیان پێدەدرێت و پێشوازیان لێدەکرێت".

وتیشی "لەئێستادا ئێمە ئاماری تەواوی ھاتنی گەشتیارانمان کۆنەکردووه‌تەوە، چونکە تا بەیانیش گەشتیاران لەڕێگەی سنورەکانەوە دێنە سلێمانی، بەڵام ئێمە پێشبینمان کردووە ھاتنی گەشتیار لەمساڵدا بۆ شاری سلێمانی لەپارساڵ زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی بڕی وەرگرتنی ٢٥ ھەزار دینار لەگەشتیاران لەسەر سنورەکان ھەڵگیراوە، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ھاتنی زیاتری گەشتیار بۆ سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشدا لەدوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی نەورۆز بەتەواوی دەستدەکەین بەکۆکردنەوەی ئاماری گەشتیاران و بەفەرمی ڕایدەگەیەنین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە