کارمه‌ندانی ته‌ندروستی چەمچەماڵ بایکۆتیان راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 20/03/2018‌ :: 652‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی ئازار کارمه‌ندانی ته‌ندروستیش هاوشانی پزیشکانی خولاوی سنوری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بایکۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند .

 

زۆزگ هیدایه‌ت کارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی چه‌مچه‌ماڵ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "دوای سێ مانگ چاوه‌ڕوانی، که‌ به‌هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند نه‌یانتوانی مووچه‌یه‌کی بێ پاشه‌که‌وت بده‌ن به‌ کارمه‌ندان، بۆیه‌  ئه‌مڕۆ وه‌کو کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بایکۆتمان له‌نه‌خۆشخانه‌کان و ‌سه‌رجه‌م بنکه‌ و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌کان ئه‌وانه‌ی له‌ پشوودا ده‌وام ده‌که‌ن راگه‌یاند".

 

راشیگه‌یاند "له‌ئێستا وه‌کو کارمه‌ندانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و و منداڵبوونی چه‌مچه‌ماڵ درێژه‌ به‌ بایکۆته‌کانمان ده‌ده‌ین تا هه‌وڵی جدیمان بۆ ده‌درێت و ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دۆخه‌که‌یان به‌م کاته‌ گه‌یاند".

دواڕۆژ پەیوەندی کرد بە بەرپرسانی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure