سلێمانی؛ دوایین زانیاری لەسەر چالاکییەکانی نەورۆز

هەواڵ / کوردستان :: 20/03/2018‌ :: 1006‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، زریان محەمەد
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنیری سلێمانی ڕاگەیاند، چالاکییەکانی نەورۆز لەشاری سلێمانی دروشمی دەگۆڕێت بۆ نەورۆزی بەرخودان بۆ عەفرین.


سپاردە جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنیری سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند" ئێمە چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت چەند گۆڕانکارییەکمان ئەنجامداوە ئەویش گۆڕینی ناوی ھەفتەی ڕۆشنبیری و ڕوناکبیری نەورۆز بۆ نەورۆزی بەرخودان بۆ عەفرین و چالاکی پارکی ھەواری شارمان گۆڕیوە بۆ ناو کارگەی جگەرەی سلێمانی".


ڕاشیگەیاند" ھەموو چالاکییە شادییەکانمان گۆڕیوە بۆ ماتەمینی واتا ھەموو ئەو کۆنسێرت و گروپی ھەڵپەڕکێیانەی چالاکیان ھەبوو گۆرانیەکانیان دەکەن بە گۆرانی نیشتمانی و ھەڵپەڕکێکانیش بە دەربڕینی ھەڵپەڕکێی ھەرچوارپارچەی کوردستان دەبێت".


ئاماژەی بەوەشدا تەواوی چالاکییەکانی ترمان لە کات و شوێنی خۆیان بەڕێوە دەچن لەژێر ناوی بەرخودانی عەفرین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure