خۆپیشاندانی مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە دەستپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 20/03/2018‌ :: 323‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئازار خۆپیشاندانی مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە لە فولكەی عومەری خاوەرەوە دەستپێكردن ئەوەش بەهۆی جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانی حكومەت بە دابەشكردنی مووچەی بێپاشەكەوت

ئازاد محەمەد، یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆمان جیاواز لە خۆپیشاندانەکانی دیکە، لە فولکەی عومەری خاوەرەوە بۆ ناوبازاڕی هەڵەبجە دەستپێکردووە و بەهاوبەشی مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە پەیامێکی هاوبەش دەدەینە حکومەتی هەرێم کە هەگیز بەم نیوە مووچە ڕازی نابین و پەککەوتنی کەرتی تەندروستی و پەروەردە لە ئەستۆی ئەواندایە.


ئەوەشی وت، بەم خۆپیشاندانە کۆڵنادەین بەڵکوو لە ڕۆژانی داهاتوشدا درێژە بە خۆپیشاندانەکانمان دەدەین تا ئەوکاتەی حکومەت بە فەرمی پێداچونەوە بە پێدانی مووچەی بێ پاشەکەوت دەکات.





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure