روسیا ویستى وانه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین فێرى كورد بكات

هەواڵ / کوردستانی :: 19/03/2018‌ :: 212‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی ئازاری 2018ی هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ:
- مووچه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ خه‌رج ده‌كرێت
- ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ فه‌رمانبه‌رانى شارى ئامه‌د ده‌كات
- به‌ره‌نگاریى له‌ عه‌فرین ده‌چێته‌ قۆناغێكى نوێوه‌
- فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: توركیا ناتوانێت له‌شكركێشى بكات ئه‌گه‌ر له‌ناو هه‌رێمه‌وه‌ هاوكارى نه‌كرێت
- لاهور شێخ جه‌نگى داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
- قادر عه‌زیز: پێویست ناكات ئه‌م سیاسه‌تبازییه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین
- ته‌ونى جاڵجاڵۆكه‌ى رێككه‌وتنه‌ نهێنییه‌ ریسواكه‌ى نێوان (تیله‌رسۆن) و (ئه‌ردۆگان) هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌!
- سه‌فه‌رێك بۆ نیشتمانیى كچانى خۆر!
- سوریا ژماره‌ى كوژراوه‌كان 350 هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت

خه‌بات:
- به‌ واژووى قاسم ئه‌عره‌جى، عه‌ره‌بێك كرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوك
- كریستیانه‌كان له‌ ترسى حه‌شدى شه‌عبى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانى خۆیان
- ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ دادگه‌ى فیدراڵى سكاڵایه‌ك دژى عه‌بادى تۆمار ده‌كات
- گه‌شتى دوو كۆمپانیاى فڕۆكه‌وانى له‌ كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- هۆڵه‌ندا.. مۆنۆمێنتى دارى زه‌یتوون وه‌ك هێمایه‌ك بۆ شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌
- ساڵح موسلیم: كشانه‌وه‌مان له‌ عه‌فرین به‌ ماناى دۆڕانى جه‌نگ نییه‌ 
  * سوپاى توركیا و سوپاى ئازاد چوونه‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌
- عه‌فرین.. له‌گه‌ڵ هاتنى نه‌ورۆزدا سوپاى توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى په‌یكه‌رى كاوه‌ى ئاسنگه‌ریان تێكشاند
  * ناوه‌ندى میدیایى عه‌فرین: له‌ناوبردنى په‌یكه‌رى كاوه‌ى ئاسنگه‌ر پێشێلكارییه‌كى ئاشكرایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كولتوور و مێژووى كورد
- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف داخستنى نوێنه‌رایه‌تى جووه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌
- چه‌ند جۆرێك ده‌رمانى ساخته‌ى هاورده‌كراو له‌ عێراق ده‌ستى به‌سه‌رگیرا
- نه‌خۆشى لیشمانیاى پێست له‌ سنوورى نه‌ینه‌وا بڵاوبووه‌ته‌وه‌
- گێژه‌ڵووكه‌ى لم و تۆزوخۆڵ، هۆكارى روودان و زیانه‌كانى

هه‌ولێر:
- عه‌فرین داگیركرا و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاواره‌بوون
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشووه‌كانى نه‌ورۆزى راگه‌یاند
- 32%ى هه‌نارده‌كانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ جیهاندا بۆ ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌
- قوربانیانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن
- چاودێرانى سیاسى: كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ته‌نیا به‌ ناردنى مووچه‌ و كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان چاره‌ نابن
- ته‌رمى میلیشیاى جه‌یشى حوور چۆن ده‌درێته‌وه‌ كه‌سوكاریان؟ توركیا 30 هه‌زار لیره‌ ده‌داته‌ كه‌سوكاریان
- نووسه‌رێكى دیارى توركیا: روسیا ویستى وانه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین فێرى كورد بكات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure