دوو بومه‌له‌رزه‌ كه‌لار و ده‌وروبه‌رى له‌رزاند

هەواڵ / کوردستان :: 19/03/2018‌ :: 13886‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ده‌شتى ئه‌نوه‌ر 
دوو بومه‌له‌رزه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌ك قه‌زاى كه‌لار و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ژاند.

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى ئازارى 2018 دوو بومه‌له‌رزه‌ى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك قه‌زاى كه‌لار و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ژاند.

به‌پێى سایته‌كانى تایبه‌ت به‌ بومه‌له‌رزه‌ گوڕى یه‌كه‌میان 3.7 و به‌  قوڵایى 10 كیلۆمه‌تر و دووه‌میشیان 3.3 پله‌ له‌ قوڵایى حه‌وت كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

سیروان ساڵح، مامۆستاى جوگرافیا و شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا له‌ كه‌لار بۆ دواڕۆژ روودانى بومه‌له‌رزه‌كانى دوپاتكرده‌وه‌ و وتیشى "به‌هۆى نزمى گوڕى بومه‌له‌رزه‌كان هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكى نه‌بووه‌، ته‌نها ترس و دڵه‌ڕاوكێى لاى خه‌ڵك دروستكردووه‌".

له‌ كه‌لار و گه‌رمیان هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا و زه‌مینله‌رزه‌زانى نیه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە