له‌هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زوور بایكۆتی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستانی :: 19/03/2018‌ :: 324‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید
له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیان، ئه‌مڕۆ 19ی ئازاری 2018 له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زای شاره‌زوور بایكۆت راگه‌یه‌نرا.


گۆران سه‌عدی، یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بێباكییه‌ى حكومه‌ت و بێ به‌ڵێنى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، له‌ئێستادا پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى مانگرتنیان له‌ زۆربه‌ى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان راگه‌یاندوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا ئه‌و كاته‌ى مووچه‌ى بێ پاشاكه‌وت یه‌كلانه‌بێته‌وه‌ و دابه‌شنه‌كرێت له‌ مانگرتن و بایكۆتكردن به‌ده‌وام ده‌بن و ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ركار.

هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كانى قه‌زاى شاره‌زوور و سه‌یدسادق، كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ستیان به‌ بایكۆتى دوام كرد تا ئه‌و كاته‌ى مووچه‌ى بێ پاشەكه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure