پارێزگاری سلێمانی لەبارەی راگەیاندنی ماتەمینی ڕونکردنەوەدەدات

هەواڵ / کوردستانی :: 19/03/2018‌ :: 4594‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2018 پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هیچ یاسایەک نیە رێگری بکات لەڕاگەیاندنی ماتەمینی لەلایەن پارێزگاکانەوە.


هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ رایگەیاند "ئاگری نەورۆز لە چوارچێوەی چالاکییەکی رەسمیدا لە گردی مامەیارە دەکرێتەوە، بەڵام سەرجەم ئاهەنگ و خۆشییەکان لەو بۆنەیەدا بۆ ماتەمینی عەفرین رادەگیرێت".

وتیشی "ئێمە ماتەمینیمان بۆ ئاشتی لە عەفرین راگەیاندوە و خەمبارین بەو دۆخەی لەوێ روودەدات، بەڵام ئێمە هەمو چالاکییەکانی تایبەت بە نەورۆزمان رانەگرتوە و جگە لە ئاهەنگ و خۆشییەکان چالاکییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت، ئەنجومەنی وەزیران لەڕووی یاساییەوە ناتوانێت رێگریی لەپارێزگاکان بکات بۆ راگەیاندنی ماتەمینی لە پارێزگاکەیاندا".

ئاماژەی بەوەشدا،  ئاڵای کوردستان و عێراقمان لە پاریزگاکە وەک دەربڕینی ماتەمینییەک بۆ تێکچونی ئاشتی لە شاری عەفرین داگرتوە کە ئاشتی لەهەرشوێنێک لەژێر مەترسیدابێت دەبێت ماتەمینی بۆ دەرببڕدرێت.

پارێزگاری سلێمانی شەوی یەکشەممە سێ ڕۆژ ماتەمینی لەشاری سلێمانی راگەیاند لەبەرامبەر دۆخی عفرین، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوێک رایگەیاند، راگەیاندنی ماتەمینی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاسایی پارێزگاردا نییە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure