سلێمانی؛ باندێکی بازرگانی و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 19/03/2018‌ :: 211‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2018 پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەری راگەیاند.


لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەقید سەردار مەحمود، لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کردووە کە پێکھاتون لە دوو پیاو و ژنێک کە یەکێک لە پیاوەکان بازرگانە و ژن و پیاوێکەش بە کارھێنەری ماددەی ھۆشبەرن".

وتیشی "بەپێی ماددەی 14ی موخەدەرات لەئێستادا ئەو کەسانە راگیراون و لەلایەن دادوەرەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا "بازرگانی مادەی ھۆشبەرەکە پێشتر دووجاری دیکە لەسەر ھەمان کەیس دەستگیرکراوە وازی لەکارەکەی نەھێناوە ئەمە بۆ جاری سێیەمە دەستگیردەکرێتەوە کەپێشتر چەند ساڵێک زیندانیکراوە".

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە