دواڕۆژ گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 18/03/2018‌ :: 311‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
یەكێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریداوە بە ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕ لە ژمارەیەك پۆستی ئیداری لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزور، دواڕۆژیش ناوی ئەو فەرمانگە و شوێنە حکومییانە بڵاودەکاتەوە کە گۆڕانکارییان تیادا دەکرێت.


ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، جگە لە گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە،  داوای گۆڕینی ژمارەیەك بەرپرسمان لە جێگری سەرۆکی حکومەت کردووە کە لە پشكی یەكێتی نشتیمانی کوردستانن وەک، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەزوور، بەڕێوەبەری ناحییەی خورماڵ، سەرۆكی شارەوانی خوماڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك لە قەزای پێنجوێن و هەروەها گۆڕینی لێپرسراوانی هەرسێ‌ فەرمانگەی (ئاو، تاپۆ و دارایی) لە قەزای شارەزور.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی ئەو پۆستانە بەڕێوەدەبەن ماوەی چەند ساڵێكە لەو پۆستانەدا خزمەتدەكەن، هەندێکیان پلەکانیان بەرزدەکرێنەوە و هەندێکیتریشیان ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت بۆ شوێنی دیکە.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی وت "بۆ جێگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری ئێستای هەڵەبجە، ناوی سێ کاندیدمان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی کردووە لەوێشەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراون بۆ یەکلاییکردنەوەی کەسێکیان بۆ پۆسی پارێزگاری هەڵەبجە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure