60 كۆمپانیای هه‌رێم ده‌ست به‌ ئاڵوگۆری گه‌شتیاریی ده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 19/03/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له‌ رێگای 60 كۆمپانیاوه‌ هه‌وڵی راكێشانی گه‌شتیارانی عێراقی و وڵاتانی تر ده‌دات بۆ هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌داهاتوودا هاتنی گه‌شتیار رووی له‌ زیادبوون ده‌كات. 

له‌ دوای كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، گه‌شتوگوزاری هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ بۆ هێنانی گه‌شتیاری زیاتر بۆ ناچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشتریش ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاندبوو پلانیان بۆ ئه‌مساڵ ئه‌وه‌یه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار بێنن. 

نادر روستی، وته‌بێژی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، لە شاری بەغدا سێیەم دیداری گەشتیاری عێراق دەستیپێکردووه‌ و ماوەی دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتوون لە  نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری ھەولێر و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تر له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌شداریان له‌و دیداره‌ كردووه‌. 

نادر روستی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێم گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ھەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین شوێنی گەشتیارییە، بۆیە ئێمە ھەوڵدەدەین گەشتیار لە دەرەوەی عێراق راکێشین و لە ھەمان کاتدا ھەموو ئاسانکاری بۆ ھاتنی گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدین، به‌شداریپێكردنی نوێنه‌ری ئه‌و 60 كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا ئاڵوگۆڕی گه‌شتیار رێژه‌یه‌كی به‌رزتر تۆماربكات. 

روونیشیكرده‌وه‌، له‌ په‌راوێزی دیاره‌كه‌ی به‌غدا دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یاوەری چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ باڵێوزی وڵاتانی تورکیا، سربیا، تونس وڵاتانی تر ئەنجامدا وه‌ بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنیەتی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار و سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان لەم بوارە و ھەروەھا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گەشتی راستەوخۆی نێوان کوردستان و ئەم وڵاتانە و کۆبوونەیان لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیاییا گەشتوگوزاریی عێراقییه‌كان ئەنجامدا، کە تیایدا باس لە چۆنیەتی ھاتنی گەشتیاران کرا بۆ ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان، لەم کۆبوونەوانه‌دا دەرئەنجامی باشی ھەبوو لە پێناو دووبارە بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزاری ھەرێم.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە