بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان ژنێك بۆمبى چێندراو پوچه‌ڵده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/03/2018‌ :: 317‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ئازارى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامە كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- راگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى: ته‌نها لیستى ژماره‌ 162 لیستى یه‌كێتییه‌
- په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌سه‌ر عه‌فرین هاته‌ ده‌نگ
- دواى شه‌ش مانگ له‌ دانوستان حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌نرا
- كوردستانى نوێ، رۆحى ئیدریس شه‌یداهۆ-ى گێڕایه‌وه‌
- چیرۆكى ئایلان كوردى ده‌كرێته‌ فیلمى سینه‌مایى

خه‌بات:
- سه‌رۆك بارزانى: به‌رپرسیارێتیى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر شانى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌
- نێچیرڤان بارزانى: كاركردنى هه‌ولێر و به‌غدا به‌م رۆحییه‌ته‌، كێشه‌كانى دیكه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات
- عه‌فرین خوێناویترین رۆژى به‌ڕێكرد
- پۆلیسى هه‌ولێر پلانى ئه‌منى بۆ رۆژانى نه‌ورۆز راده‌گه‌یه‌نێت
- سێ دیدارى شاندى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ له‌نده‌ن.. راپۆرتێك له‌باره‌ى پێشلكارییه‌ ده‌ستوورییه‌كانى حكومه‌تى عێراق پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانى بریتانیا كرد
- قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت 
- بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان ژنێك بۆمبى چێندراو پووچه‌ڵده‌كاته‌وه‌

ژیان:
- قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى له‌ پشكى پارتین ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك
- دیموكرات نیگه‌رانییه‌كانى ده‌گه‌یه‌نێته‌ حكومه‌تى هه‌رێم
- ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى سه‌رۆكى داواكارى گشتى لاده‌دات
- ورده‌كارى گۆڕانكارییه‌كانى ناو یه‌كێتى
- به‌ ناوى هاوكارییه‌وه‌: قاسه‌ى په‌رله‌مان به‌تاڵ ده‌كرێت
  * 27 هه‌زار دۆلارى خه‌رجى یه‌ك سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌
- هێزه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌ڵبژاردن جێگه‌ به‌ یه‌كێتى و پارتى لێژ بكه‌ن
- شاهۆز حسێن، هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌ بۆ (ژیان): توركیا ده‌یه‌وێت له‌ باشوورى كوردستان هه‌مان ره‌وشى عه‌فرین دووباره‌ بكاته‌وه‌
- زه‌نگى پیسبوونى ژینگه‌ى هه‌ولێر لێده‌درێت
- هه‌ڵبژاردن نه‌خشه‌ى هێزه‌كان له‌ هه‌ولێر "ده‌گۆڕێت"
- له‌ كوردستان حكومه‌ت و هاوڵاتیان قه‌رزى یه‌كتر ناده‌نه‌وه‌.. بێمتمانه‌یى باڵى كێشاوه‌
- به‌غداد به‌شێوازى نوێ ده‌رمان ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات
  * به‌پێى بڕیارێكى نوێ حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى پێداویستییه‌كانى هه‌رێم ده‌رمان ره‌وانه‌ ده‌كات
- چوار مانگه‌ ده‌ربه‌ندیخان چاوه‌ڕوانى قه‌ره‌بووه‌
- نه‌بوونى یاسا بۆ كارى فۆتۆگرافه‌رى كێشه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .. به‌شێكیان به‌بێ پرس وێنه‌ى كچان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
- هه‌رێم بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى به‌غداد، نوێنه‌رى جوله‌كه‌كان ده‌رده‌كات

هه‌ولێر:
- كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانى جیهان روو له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
- حكومه‌تى هه‌رێم له‌ یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا: ئه‌وه‌ى له‌ توانادا بێت بۆ خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ درێغى ناكه‌ین
- زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌س له‌ عه‌فرین ئاواره‌ بوون
- نێچیرڤان بارزانى نه‌هێلا قه‌واره‌یێ هه‌رێما كوردستانێ بهێته‌ هه‌لوه‌شاندن
- كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئاستى (عه‌فرین)دا چاوى داخستووه‌
- سه‌رۆكى پارتى سه‌عاده‌ت بۆ ئه‌ردۆغان: هاوپه‌یمانیت له‌گه‌ڵدا نابه‌ستم!
- دادگاى ده‌ستوورى ئه‌وروپا به‌رگرى له‌ ده‌میرتاش ده‌كات

هه‌واڵ:
- هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نێته‌ توركیا
- به‌دیله‌كه‌ى ئه‌نجه‌رلیك له‌ عێراق ئه‌نقه‌ره‌ و تاران نیگه‌ران ده‌كات
- ته‌نها 5%ى كورد گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌نته‌رى موسڵ
- هێشتا خاكى كه‌ركوك تێر ئاو نه‌بووه‌
- هه‌وڵى ده‌ركردنى كورد له‌ گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركوك پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌
- ژینگه‌ى كه‌ركوك له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure