نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 18/03/2018‌ :: 319‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نرخی زێڕ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌نرخى دوێنى جۆرێك له‌ جێگرى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و گۆڕانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات.

محه‌مه‌د نازم، له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری شارباژێڕ له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشەممە 18ی ئازاری 2018 به‌ دواڕۆژی وت "ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان به‌راورد به‌ دوێنێ گۆڕانكاری ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و یه‌ك مسقاڵ زێڕى عه‌یاره‌ 18 به‌ 193 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە  193 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21  بە 225.250 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 257 هەزار دینارە.
نرخى یەک لیرەی ستاندارد بە 339.500 هەزار دینارە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure