حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارێك بۆ گه‌شتیارانى ئێران ده‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 18/03/2018‌ :: 422‌ جار بینراوە

دوارۆژ
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگى حاجی هۆمه‌ران ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ و به‌ بۆنه‌ى پشووه‌كانى چه‌ژنى نه‌ورۆزەوە ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیاره‌ ئێرانییه‌كان بکرێت کە ده‌توانن بەبێ دانی رسومات بۆ كوردستان گه‌شت بكه‌ن.

ئاژانسى هه‌واڵى ئیسنای ئێرانی له‌ زاری دەرسیم ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگى حاجی هۆمه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، پێشتر له‌ گه‌شتیاره‌ ئێرانییه‌كان 25 هه‌زار دیناری عێراقیان وه‌ك باجى هاتنه‌ژوره‌وه‌ بۆ هاتنه‌وه‌ی كوردستان لێوه‌رده‌گیرا، به‌ڵام  ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ وه‌رگرتنى ئه‌و رسوماته‌ له‌ گشت سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنراوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، وه‌رنه‌گرتنى باجى پاره‌ى هاتنه‌ژووره‌وه‌ له‌ گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیانی ئێرانییه‌ بۆ ئەوەی بۆ گه‌شت بێنە كوردستان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە