ئه‌گه‌رى داڕمانى به‌هاى دراوى ئه‌لیتكترۆنى بیتكوین

هەواڵ / ئابوری :: 18/03/2018‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئاژانسى هه‌واڵى "بلۆمبرگ"ى ئابوورى رایگه‌یاند پێشبینى ده‌كرێت داڕمانى به‌هاى دراوى بتكوین به‌رده‌وام بێت تا ده‌گاته‌ خوار سێ هه‌زار دۆلار.


به‌پێى شیكارییه‌كى ئاژانسه‌كه‌، له‌ دوو هێڵكارى جیاوازى 50 رۆژى و 200 رۆژیدا یه‌كتربڕى "death cross" كردوه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژیه‌كى روونه‌ بۆ دابه‌زینى كتوبڕى دراوى ئه‌لیكترۆنى بتكوین.

شیكارییه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، كه‌ خستنه‌ڕووى نرخه‌كانى بتكوین ئه‌گه‌ری زۆره‌ به‌هاكه‌ى بۆ خوار 2.8 هه‌زار دۆلار دابه‌زێت، به‌وپێیه‌ى له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا به‌رێژه‌ى 50% به‌هاى له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا له‌ كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوودا به‌هاكه‌ى بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبوه‌وه‌و به‌ 20.000 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

كۆمه‌ڵێك وڵات و رێكخراو چه‌ند رێوشوێنێكیان دژى دراوى بتكوین ده‌ركرد، له‌ناویاندا بانكى لویدز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین بانكه‌كانى بریتانیا، له‌هاوبه‌شه‌كانى قه‌ده‌غه‌كرد، وه‌ك كارتى دڵنیایی مامه‌ڵه‌ به‌درواى بتكوین بكه‌ن.  

هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمپانیاى فه‌یسبوك و گۆگڵیش مامه‌ڵه‌ى بتكوینیان قه‌ده‌غه‌ كرد.

سه‌رجه‌م دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌ ناویاندا ملكه‌چى هیچ یاسا و رێسایه‌كى دارایی نین، به‌ناوبانگترینیان "بتكوین" كه‌ ساڵى 2009 خرایه‌ بازاره‌وه‌، به‌ته‌واوى نازانرێت كێ دروستى كردوه‌، به‌زیاتر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت "ئه‌نته‌رنێتى ره‌ش Dark Web مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure