هەشت کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ پۆستی سه‌رۆكی روسیا

هەواڵ / جیهان :: 18/03/2018‌ :: 279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئازاری 2018، ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له‌روسیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ كرانه‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 12 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت، واتا تاوه‌كوو 8:00ی ئێواره‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رۆكی وڵات دیاریده‌كرێت كه‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی شه‌ش ساڵه‌.

به‌پێی یاساكانی هه‌ڵبژارن له‌روسیا له‌ 85 هه‌رێم و كۆمار و كانتۆن ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نزیكه‌ى 97 هه‌زار ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه‌ كه‌ هه‌موویان پێكدێن له‌ 3620 بنكه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی لیژنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندیی روسیا، 111 ملیۆن و 425 هه‌زار و 443 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.

له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكی روسیا هه‌شت كه‌س كێبڕكێ ده‌كه‌ن كه‌ پێكدێن له‌ (سێرگی بابۆرین) له‌ یه‌كێتی گه‌لی روسیا، (بافڵ گرودینین) بزنسمان له‌ حزبی شیوعی روسیا، (فلادیمێر جیرینۆفسكی) له‌حزبی لیبراڵی دیموكراسی، (فلادیمێر پوتن) سه‌ربه‌خۆ، (كسینیا سۆبشاك) له‌حزبی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌نی، (مه‌كسیم سورایگین)، (بۆریس تیتۆف) له‌حزبی گه‌شه‌پێدان، (گریگۆری یافلنیسكی) له‌حزبی یابلۆكۆی لیبراڵی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure