هێڵى ئاسمانى ئوردن گه‌شته‌كانى بۆ هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 17/03/2018‌ :: 1972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى شانشیى ئوردن ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانه‌وه‌ گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ رۆژى هه‌ینى بڵاویكردووەته‌وه‌ كۆمپانیاى ئوردنییه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ له‌ ئێستا گه‌شتیاران ده‌توانن تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌، بلیتى گه‌شتكردن بكڕن و له‌ یه‌كى نیسان تا هه‌شتى حوزه‌یران گه‌شت بكه‌ن.

كۆمپانیاكه‌ رونیكرووەدته‌وه‌ى هه‌فتانه‌ 10 بۆ هه‌ولێر و چوار گه‌شت بۆ سلێمانى ده‌كات، نرخه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زاندووه‌و نرخى چوون و هاتن به‌ 280 دۆلار ده‌بێت.

ئه‌م بڕیاره‌ى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى شانشیى ئوردن، دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ حكومه‌تى عێراق گه‌مارۆى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى هه‌ڵگرت كه‌ له‌ 29 ئه‌یلول 2017 گه‌شته‌كانى وه‌ستاندبوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە