کەشناسی راگەیەندراوێک لەسەر خۆڵ و تەرزەو بارانبارین بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/03/2018‌ :: 14236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیاندراوێكی لەسەر باران و تەرزە و خۆڵبارین بڵاو كردەوە و رایدەگەینێت "ئەمشە و تاوەكو بەرەبەیان باران بارین بەردەوام دەبێت".


ئەمشەو هەینی 16ی ئازاری 2018، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە "لە چیاكانی زۆزگ، حەسەن بەگ، ناوچە شاخاویە سنوریەكان بەفرێكی كەم باریوە".

هاوکات ئاماژە بەوەدەکەن لە شیلادزێ و هەندێك ناوچە تەرزە باریوە و ئاسمانی ئێستای هەرێم هەوری خۆڵاویە.

باس لەوەشكراو كە خێرای با 30 كم لە یەك كاتژمێر و پێشبینی باراینی باران و هەورە تریشقە دەكرێت.

لە راگەیاندراوەكە باس لەوەشكراوە كە تاوەكو بەرەبەیان باران بارین لەناوچە شاخاویەكان بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە كاریگەری خۆڵبارین كەمدەبێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure