له‌سه‌ر قه‌ڵاى كه‌ركوك به‌ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان یادى هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/03/2018‌ :: 278‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیان و به‌رپرسانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان "به‌بێ پارتی" یادی كاره‌ساتى كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نزیك قه‌ڵای كه‌ركوك رێكخرا.

له‌رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ خه‌مخۆری خۆیان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دوپاتكرده‌وه‌ و بۆ چه‌ند ساتێكیش جموجۆڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌چه‌ند شه‌قامێكدا راگیرا.

ئاسۆ مامه‌ند، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌  رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ دواڕۆژ-ی وت "كه‌ركوكییه‌كان سه‌رباری ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه‌، له‌ خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددان".

وتیشی "ئێمه‌ی كورد  یادی نه‌ورۆز و ئازادكردنی كه‌ركوك له‌ساڵی 1991 له‌ ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق، به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك  ده‌كه‌ینه‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure