له‌ سلێمانى یادى 30 ساڵه‌ى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/03/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ:
ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 30 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتى بۆمبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌كى كیمیایی له‌ به‌رده‌ركى سه‌را له‌ شارى سلێمانى چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن تیپى هونه‌ره‌ میللیه‌كانى سلێمانى-یەوە ئه‌نجامدران.


سه‌ره‌تاى چالاكییه‌كان به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى ده‌ستى پێكردن پاشان چه‌ند چارچه‌ میوزیكێكی تایبەت بە یادەکە له‌لایه‌ن تیپى هونه‌ره‌ میللیه‌كانەوە پێشكه‌شكران.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ شارى سلێمانى به‌ چه‌ند خوله‌كێك وه‌ستانى هاوڵاتیان له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌ جیاوازه‌كان و راگرتنى هاتوچۆ یادى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure