واشنتن: به‌ڵێنى دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ده‌ین

هەواڵ / کوردستان :: 16/03/2018‌ :: 290‌ جار بینراوە

دواڕۆژ:
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئازار، به‌بۆنه‌ى 30 ساڵڕۆژى كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌-وه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا رایگه‌یاندووه‌، هاوسۆزى خۆمان بۆ گه‌لى كورد و قوربانیانى كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕین و به‌ڵێنى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كه‌ ده‌ده‌ین.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر زارى دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزى ئه‌مریكا  لە عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌،  نێرده‌ى ئەمریکا  بەشداری لە یادکردنەوەی 30 ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە لە کارەساتی کیمیابارانی گیانى خۆیان به‌خشى.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هاوسۆزی خۆمان بۆ ئەو هاوڵاتیانە ده‌رده‌بڕین كه‌ دواى 30 ساڵ له‌ كاره‌ساته‌كه‌ هێشتا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ماوه‌ و بریندارن.

له‌ كۆتاى به‌یاننامه‌كه‌دا باڵیۆزى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ ڕۆژى یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ساته‌دا به‌ڵێنى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانمان ده‌ده‌ین بۆ رێگریكردن له‌ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى كاره‌ساتێكى له‌م جۆره‌.






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure