3 ملیار دینار له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/03/2018‌ :: 24551‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌ له‌ بودجه‌ى گشتى ساڵى 2018ى عێراق بڕى سێ ملیار دینار بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانبكرێت و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ فه‌رمى ئاشكرا بكات.


موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌ هه‌واڵى سه‌رجه‌م فراكسیۆنە كوردستانییه‌كان توانیمان بڕى سێ ملیار دینار بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ بودجه‌ى عێراق ته‌رخانبكه‌ین".

وتیشى "بڕیاره‌ ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ له‌ پرۆژه‌ى دروستكردنى هۆڵێكى بۆنه‌كانى تایبه‌تدا له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ خەرجبکرێت".

ئه‌و ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ مه‌هدى عه‌لاق، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ به‌شداریكردن له‌ 30 ساڵڕۆژى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌میانى وتاره‌كه‌یدا كه‌ بڕیاره‌ پێشكه‌شیبكات ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ فه‌رمى رابگه‌یه‌نێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure