دواڕۆژ ناوى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ئاشكرا ده‌كات له‌یادى 30 ساڵه‌ى كیمیاباران وتاریان ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/03/2018‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
وته‌بێژى لیژنه‌ى یادى 30 ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ رایدەگەیەنێت، سبه‌ی هەینی 16ی ئازار له‌ كاتژمێر 10ى پێش نیوه‌ڕۆوە له‌ هۆڵى یارگاى داخراوى هه‌ڵه‌بجه‌، ماراسیمی یادی 30 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەستپێ دەکات، دەشڵێت "لە مەراسیمەکەدا وتاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەخوێنرێتەوە".


سه‌رخێڵ غه‌فار، وته‌بێژى لیژنه‌ى یادى 30 ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند "سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازى له‌ میوانان و كونسوڵى وڵاتان کۆتایی هاتووە، سبه‌ی له‌ كاتژمێر 10ى پێش نیوه‌ڕۆوە، عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت یەکەم وتار دەخوێنێتەوە".

وتیشی "دواتر مه‌حمود حاجى ساڵح، وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتارى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌خوێنرێته‌وه‌، دواتر مه‌هدى عه‌لاق نوێنه‌رى حه‌یده‌ر عه‌بادى وتارى سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌خوێنێته‌وه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ى مه‌راسیمى یادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژە بەوەشدا، له‌ دواى وتاره‌كان تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گۆڕستانى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌نرێت پاشان له‌ مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ بە چه‌ند چالاكییه‌كى جۆراوجۆر درێژه‌ به‌ یادى 30 ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌درێت.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure