نرخى دۆلار به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 15/03/2018‌ :: 938‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 15ى ئازار، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار  و 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، به‌جێگیرى مایه‌وه‌ و گۆڕانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 121.900 دینار فرۆشرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121.800 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 121.900 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure