فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی رونکردنەوەدەدات

هەواڵ / کوردستان :: 15/03/2018‌ :: 874‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی رەتدەکاتەوە و بەپڕوپاگەندەی ناودەبات.


عەمید خەتاب عومەر، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئازار لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەدەستلەکارکیشانەوەی دەکەن دورە لەراستییەوە و هیچ بابەتێکی لەو شێوەیە لەئارادانییە.

وتیشی "عەقید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەلایەن دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیرنەکراوە وەکو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بەڵکو بانگهێشتکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتێک و ئەوەش کارێکی ئاساییە".

شەوی رابردوو بەتۆمەتی بەشداریکردن لە دانانی پەیکەری مام جەلال بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمی لەلایەن دژەتیرۆری عێراقەوە وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک دەستبەسەرکرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure