عه‌لاوى: برينى هه‌ڵه‌بجه‌ كاتێك ساڕێژده‌بێت کە مافه‌كانى وه‌ربگرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/03/2018‌ :: 304‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌ياد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی ئازاری 2018 له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هه‌ڵەبجه‌ ئه‌و سومبوله‌يه‌ به‌ وشه‌ى شه‌هاده‌ت ناونراوه‌، برينه‌كانى ساڕێژ نابن، مه‌گه‌ر به‌وه‌رگرتنى مافه‌كانى.


ئه‌ياد عه‌لاوى، له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا، به‌بۆنه‌ى كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌، ‌وێنه‌يه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌ ده‌ڵێت "هه‌ڵه‌بجه‌ سومبولێكى ديارى شه‌هاده‌ت و خۆڕاگرييه‌، گه‌واهێكه‌ له‌درێژايى مێژوو له‌سه‌ر دڕنده‌يى رژێمى دیكتاتۆرى و تاوانه‌كانى".

ده‌شڵێت "ئه‌و زامه‌ به‌سۆيه‌ى كه‌ ئه‌و تاوانه‌ دروستى كردووه‌، هێشتا خوێنى لێده‌چۆڕێت، هيچكات ساڕێژ نابێت، مه‌گه‌ر دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌ سه‌ربه‌رزه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ى شايسته‌ مادى و مه‌عنه‌وييه‌كانى خۆيان وه‌رده‌گرن، له‌ڕێگه‌ى ياسا و بڕياره‌كان كه‌ قه‌باره‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌ له‌ به‌رچاوبگرێت كه‌ توشى ئه‌و شاره‌ هاتووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure