‌بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ئاینده‌دا شەش ملیار دۆلار قه‌رزده‌داته‌ عێراق

هەواڵ / ئابوری :: 15/03/2018‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكرد، به‌ڵێننامه‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌ عێراق كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوودا بڕى 6 ملیار دۆلار به‌قه‌رز بداته‌ عێراق، وه‌ك یارمه‌تیدان له‌پێناو په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ئابوریدا.


یارا سام، نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ 14ى ئازار له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق له‌ كوه‌یت، به‌كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر لە 1800 كۆمپانیا به‌شدارییان كرد، هاوكات نزیكه‌ى 30 ملیار دۆلار قه‌رز درایه‌ عێراق".

یارا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد "پێویسته‌ چاودێرى ئه‌و پاره‌ و كۆمه‌كانه‌ بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ى پاره‌ى بۆ خه‌رج و ته‌رخانده‌كرێت له‌ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان و ناوچه‌كانى تر".

نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى وتیشى "بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا بڕى 4.6 ملیار دۆلارى داوه‌ته‌ عێراق، ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى رۆیشتووه‌، له‌ چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى پرده‌كان، نه‌خۆشخانه‌، قوتابخانه‌ و پاڵپشتى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ چینه‌ هه‌ژاره‌كه‌ خه‌رجكراوه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ "بانكى نیوده‌وڵه‌تى به‌ڵێنیداوه‌، له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ئاینده‌دا بڕى 6 ملیار دۆلار قه‌رز بداته‌ عێراق، به‌مه‌به‌ستى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure