چارەنوسی مووچەی کارمەندانی فڕۆکەخانەکان یەکلایی بووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 14/03/2018‌ :: 2118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی دەستوور پێویسته‌ یەکە سیادییەکان بەهاوبەشی لە نێوان هەرێم و بەغدا بەڕیوە ببرێن و پێشتر حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی رەهای هەبوو لەسەریان، بەڵام ئەوە نەما و کۆتایی هات، دەشڵێت حکومەتی عێراق مووچەی به‌شێك له‌فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەکان دەدات.


عەبدولقادر محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە دواڕۆژ، راگەیاند "لەمەودوا فڕۆکەخانەکان بەهاوبەشی تەواو لەنێوان بەغدا و هەرێمدا بەڕێوەدەبرێن و چیتر بەرەهایی هەرێم ناتوانێت مامەڵەی پێوە بکات و بەرێوەیان ببات، دەسەڵاتی بەغدا بەفەرمی گەیشتە کوردستان و سنورەکان".

وتیشی "بەپێی دەستور دەبێت یەکە سیادییەکان لەهەرێم بە هاوبەشی بەڕێوە ببرین، بۆیە حکومەتی عێراق ئەوەی خۆی تیایدا دەسەڵاتی هەبێت، ئەوا مووچەی کارمەندەکانی دەدات، ئەوەش بنەمایی دەستورە بۆ فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنورییەکان ".

رونیشکردەوە، واتا مووچەی هەریەک لە بەشەکانی سکویرتی و پاسپۆرت و بەشی هەواڵگری لەسەر حکومەتی بەغدا دەبێت و دابینی دەکات، بەڵام بەشەکانی تری ناو فڕۆکەخانە حکومەتی هەرێم مووچەکانیان دەدات".

لەباری موچەی گشتی فەرمانبەرانیش عەبدولقادر محەمەد وتی "ئەوە پەیوەندی بە کۆتا رێککەوتنی هەرێم و بەغدا هەیە، بەوەی هەرێمی کوردستان داهاتەکان راده‌ستى بکات و مەرجەکانی حکومەتی عێراق جێبه‌جێ بکات، ئەوکات بەغدا بێ دواکەوتن مووچەی گشت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت".

دوێنێ سێشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گەشتە ئاسمانییەکانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هەرێم هه‌ڵگرت و نێچیرڤان بارزانیش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سوپاسی عەبادی کردو بە هەنگا و سەرەتاییەکی باشی دانا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ لەسەر گشت پرسەکان. 

 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure