ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران

هەواڵ / عێراق :: 14/03/2018‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
وته‌بێژی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا له‌باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك كوژران.

جه‌وده‌ت عه‌سافی وته‌بێژی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی به‌ دواڕۆژی وت "له‌هه‌ڵمه‌تێمی بێ وێنه‌دا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی ئازار، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 11 چه‌كداری داعشیان له‌ ناوچه‌ی (وادی ئوم حه‌ناجر)ی سنوری ناحیه‌ی ریاز كوشت".

وتیشی "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر زانیاری هه‌واڵگری و له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامدرا، دژ به‌و چه‌كدارانه‌ كه‌ ده‌یانویست كرده‌ی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامبده‌ن".

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش له‌سنوری كه‌ركوك چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامداوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure