لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی له‌باره‌ى ساتی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان

هەواڵ / کوردستان :: 14/03/2018‌ :: 1915‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كاتێك فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن كه‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان ئاماده‌كاریی ته‌واو بكه‌ن.

تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دواڕۆژ وتی "گه‌شته‌كان كاتێك ده‌ستپێده‌كات كه‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان خشته‌ی گه‌شته‌كان رێكبخه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن و گشتیاره‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌و ئاماده‌كاریی ته‌واو بكه‌ن". 

وتیشی "له‌ئێستاوه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی ئاماده‌یه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌فڕۆكه‌، ئاماده‌كردنی فڕۆكه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌وانی عێراقی".

باسی له‌وه‌شكرد پێویست ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌وانی عێراقی خشته‌كان رێكبخه‌نه‌وه‌و ئومێد ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و كارانه‌ ته‌واوبكه‌ن.

له‌باره‌ى داهاتی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌مه‌ودوا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی وتی "له‌مه‌وپێش چۆن داهاته‌كان دراونه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كه‌ن".

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ تائێستا هیچ تیمێك له‌به‌غداوه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌ سلێمانی و هه‌ر تیمێكیش بێت ئێمه‌ به‌پێی یاسا كارده‌كه‌ین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure