وه‌زیرى ناوخۆى عێراق له‌ سلێمانى: گفتوگۆ تاكه‌ رێگاچاره‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/03/2018‌ :: 7209‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته‌ سلێمانی و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌میكانیزمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و وتيشى، سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردووه‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت.


له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق وتی "ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه‌".

وتیشی "به‌پێی ده‌ستور فڕۆكه‌خانه‌كان و سنوره‌كان ده‌كه‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند".

وه‌زیری ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌شكرد سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردووه‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت، ده‌ڵێت "گفتوگۆ تاكه‌ رێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".

هاوكات هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانی وتی "به‌خێرهاتنی وه‌زیری ناوخۆمان كرد و پیرۆزبایی له‌هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ فڕۆكه‌خانه‌كان كراونه‌ته‌وه‌".

وتیشی "پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌رفده‌كرێت و ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌رببن، چونكه‌ ده‌ركه‌وت قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ته‌نها ماڵوێرانی دروستده‌كه‌ن و تیرۆركاریی لێده‌كه‌وێته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure