پاڵێوراوان شه‌ڕى كڕینه‌وه‌ى ده‌نگیان له‌ عێراق گه‌رم كرد

هەواڵ / کوردستان :: 14/03/2018‌ :: 198‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى ئازارى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- سه‌رۆك كۆمار (بودجه‌)ى گه‌ڕانده‌وه‌
 * عه‌بادى: پێنجشه‌ممه‌ گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
 * پێش نه‌ورۆز مووچه‌ى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت
- لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركوك: پێشێلكاریى ده‌ستووریى قبوڵ ناكه‌ین
- له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌ به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌ڵمانیا كرا
- یادى شه‌هیدانى شۆریجه‌ كرایه‌وه‌
- دۆخى بازاڕ و چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانى هه‌رێم خراپه‌
- هاورده‌كردنى به‌روبوومى كشتوكاڵى هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
- ژنان باس له‌ بارودۆخى عه‌فرین ده‌كه‌ن
- شوێنى كه‌ركوك له‌ به‌یاننامه‌ى 11ى ئازارى 1970دا

ئاژانس:
- له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر 51 ملیۆن دۆلارى كه‌ركوكدا ده‌گیرێت
- به‌غدا دۆسیه‌ى نه‌وتیش له‌گه‌ڵ هه‌رێم یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌
- 67 ملیۆن دینارى قه‌ره‌بووى باره‌گاكان له‌ دهۆك دیار نییه‌
- حكومه‌ت مووچه‌ى ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كه‌وت ده‌كات
- دواى دوو ساڵ ئه‌نجامى چاكسازییه‌كانى ناوخۆى پارتى رانه‌گه‌یه‌نراوه‌
- پارتى له‌ دهۆك قه‌ره‌بووى یه‌كێتیى و گۆڕانى نه‌كردووه‌ته‌وه‌
- كارى لیژنه‌ى لێبووردنى گشتى راده‌گیرێت
- رێژه‌ى به‌شداریى كورد له‌ناو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقدا بۆ 4% كه‌مبووه‌ته‌وه‌ .. ته‌نیا فه‌رمانده‌ى هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى عێراقى به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌
- ئیسلامییه‌كان چاویان له‌ ده‌نگى سۆفى و سه‌له‌فییه‌ 
 * سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌له‌فى: ئه‌گه‌ر حزبه‌ ئیسلامییه‌كان هه‌موو كورسییه‌كانى په‌رله‌مانیش به‌ده‌ستبهێنن دۆڕاون
- سكرتێرى حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى كوردستان بۆ ئاژانس: كار بۆ دروستكردنى هێزى چه‌كدار ده‌كه‌ین
- پاڵێوراوه‌كان شه‌ڕى كڕینه‌وه‌ى ده‌نگیان له‌ عێراق گه‌رم كرد 
  * كارتى ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته‌ 100 هه‌زار دینار
- دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ عێراق ده‌بن به‌ ژێره‌وه‌
  * گرێبه‌ستى سیاسى و بازرگانى له‌ نێوان په‌رله‌مانتاراندا ده‌كرێت
- توركیا عه‌فرین بێ كۆمه‌ك ده‌كات .. مه‌ترسیى روودانى كاره‌ساتى مرۆیى ده‌كرێت
- بێپاره‌یى راوكردنى گه‌رم كردووه‌ 
  * پۆلیسى دارستان: كه‌سانى ده‌ستڕۆیشتوو ده‌یكه‌ن
  * راوكردن خه‌ریكه‌ نه‌مێنێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ سنوورى گه‌رمیاندا هیچ نه‌ماوه‌ راوى بكه‌ن
- به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵده‌وه‌رێن .. هه‌شت ساڵه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌
  * به‌ركه‌وتوویه‌ك: به‌هۆى كاریگه‌ریى كیمیاییه‌وه‌ رۆژ به‌ڕۆژ چاوه‌كانم كزتر ده‌بن و ده‌پووكێنه‌وه‌
- خواردنه‌كه‌ى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى به‌رناكه‌وێت .. رۆژانه‌ هه‌زار كه‌س نان ده‌خۆن
- له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ فێڵ له‌ به‌ساڵاچووان ده‌كرێت 
- هه‌رێم پڕ بووه‌ له‌ گومرگى ناڕه‌سمى .. ته‌نیا له‌ هه‌ولێر و دهۆك چوار رێگا كراونه‌ته‌وه‌
- عومره‌كاران به‌ قسه‌ى یه‌كێتیى زانایانیان نه‌كرد .. زیاتر له‌ 4 ملیۆن دۆلار ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌

وشه‌:
- پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ڕه‌شه‌ى وازهێنان ده‌كه‌ن
- مه‌سیحییه‌كان: ئه‌و تاوانه‌ى له‌ به‌غدا دژمان ده‌كرێ، به‌ به‌رنامه‌ و پلانى پێشوه‌خته‌ن
  * له‌ 2003ه‌وه‌ تا ئێستا ملیۆنێك و 200 هه‌زار مه‌سیحى له‌ عێراق كۆچیان كردووه‌
- كونسوڵى ژاپۆن له‌ كوردستان: پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كوردستان له‌وپه‌ڕى باشیدایه‌ و به‌ره‌وپێشترى ده‌به‌ین
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ وردبینى له‌ پله‌ى ئه‌فسه‌ران ده‌كات و خولیان بۆده‌كاته‌وه‌
- په‌رله‌مانتاران درێژه‌ به‌ وه‌رگرتنى شه‌ش ملیۆن دیناره‌كه‌ ده‌ده‌ن
  * مه‌ترسى هه‌یه‌ په‌رله‌مانى كوردستان یاساى چاكسازى په‌ك بخات
- عێراق له‌ نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریدا نقووم ده‌بێت
  * سه‌رۆكى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى موسڵ: گه‌نده‌ڵى هۆكارێكه‌ بۆ خراپیى خزمه‌تگوزارییه‌كان
- ئێران به‌ هه‌زاران تۆن كه‌لوپه‌لى ماوه‌به‌سه‌رچوو و كوالێتى خراپ بۆ كوردستان ده‌نێرێت
- قایمقام: ئه‌وه‌نده‌ خراپن ناتوانین پێیان بڵێین پاركى ئۆتۆمبێل
  * پاركه‌كانى راگرتنى ئۆتۆمبێل له‌ هه‌ولێر به‌ هه‌ڕه‌مه‌كى كار ده‌كه‌ن و نرخیان جیاوازه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر: مانگى داهاتوو پاره‌ى ئاو كۆده‌كرێته‌وه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنان: دۆخى ئێسته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ بووژانه‌وه‌دایه‌
- پار زیاتر له‌ دوو ملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ كوردستان
- دزین و تێكدانى شوێنه‌واره‌كانى كوردستان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه‌
  * شوێنه‌واره‌كانى كوردستان هه‌نارده‌ى وڵاتان ده‌كرێت
- ئه‌و شوێنه‌واره‌ى تا ئێسته‌ كه‌س پێى نه‌گه‌یشتووه‌ ده‌كرێته‌ شوێنى گه‌شتیارى 
- به‌ ناوى سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى و وه‌رزشى، ژنان له‌ خشته‌ ده‌بردرێن 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure