وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 14/03/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 14ی ئازاری 2018 وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەولێر و وابڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.


دانا محەمەد، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2 وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەری شاندێک باڵای حکومەتی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکەن.

هاتنی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ تەواوکردنی ئەو رێکارانەیە کە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەگیرێنەبەر کە دوێنێ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری کردنەوەیدا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure