پاش 34 ساڵ (کەتەر)ێک لەهەناوی كەسێكدا لەهەولێر دەرهێنرا

هەواڵ / کوردستانی :: 14/03/2018‌ :: 1185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش ئەوەی به‌ر له‌ 34 ساڵ به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری کەتەرێک له‌ناو سكی هاووڵاتییه‌ك به‌جێمابوو، رۆژی 13ی ئازاری 2018 به‌نه‌شته‌رگه‌ری ئەو کەتەره‌یان بۆ ده‌رهێناوه‌تەوە. 

 
سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "هاوڵاتییه‌ك دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لەساڵی‌ 1984 کەتەرێک لەجۆری  (artry) کە كەلوپەلی نەشتەرگەری بووە لەناو سکی بەجێمابوو، دوێنێش دوای 34 ساڵ له‌ناكاو ته‌ندروستی تێكچووه‌ و لە نەخۆشخانەی ڕزگاری توانراوە به‌ نه‌شته‌رگه‌ری کەتەرەکە لە سکی دەربهێنن". 

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هەولێر وتیشی "نەشتەرگەرییەكه‌ لەلایەن تیمی پزیشکی و کارمەندانی نەشتەرگەری گشتی نەخۆشخانەی ڕزگاری بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوه‌ و ئێستاش نەخۆشەکە لە ژێر چاودێری چڕدایە لەنەخۆشخانەی ڕزگاری و باری تەندروستی جێگیرە".

سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاووڵاتییه‌كه‌ دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌ و ئه‌م رووداوه‌ پزیشكییه‌ش به‌ رووداوێكی زۆر سه‌یر ئه‌ژمار ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure