تره‌مپ به‌رپرسێكی باڵای دیكه‌ی كۆشكی سپی له‌كاره‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 13/03/2018‌ :: 329‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ 
دوابه‌دوای له‌كارلاربردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا یاریده‌ده‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له‌ كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی ئازاری 2018، سایتی وێڵ ستریت جێرناڵ بڵاویكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆن ماكنتی یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی خۆی له‌ كاره‌كه‌ی دورخستووه‌ته‌وه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری له‌كارلابردنه‌كه‌ش سارا ساندرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی ره‌تیكرده‌وه‌ته‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌ك بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری تایبه‌ت و كه‌سییه‌وه‌ هه‌یه‌. 

سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌وڵدراوه‌ لێدوان له‌ ماكنتی له‌باره‌ی له‌كارلابردنه‌كه‌ی وه‌ربگرن، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ هیچ شتێك ئاشكرابكات. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لە پۆستەکەی بەخشیوە و مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری (سی ئای ئەی) شوێنی دەگرێتەوە.

ترەمپ نوسیویەتی کە پۆمپیۆ کارێکی مەزن دەکات و سوپاسی تیلەرسنیشی کردوە بۆ ئەو خزمەتەی لە ماوەی رابردوودا پێشکەشیکردوە.

ترەمپ ئاشکراشیکردوە کە جینە هاسپڵ بە بەڕێوەبەری (سی ئای ئەی) دەستنیشانکردوە و ئەوە یەکەمجاریشە ژنێک ئەو پۆستە بگرێتە ئەستۆ.

هاسپڵ لە ئێستادا جێگری سەرۆکی (سی ئای ئەی)یەو بەو هۆیەوە ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموویان کردووە.

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure